ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی له به‌نده‌ر خۆمه‌ینی له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌یان كرێكاری ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به وتنه‌وی دروشم دژبه به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مزایا بوون. كرێكاران هه‌روه‌ها داوایان كرد هه‌ڵاواردن و جیاوازی له قه‌رارداد و حه‌قده‌سته‌كان وه‌لا بنرێت و چی تر مافه‌كانیان پێشێل نه‌كرێت.