كرێكارانی پترۆشیمی “مۆروارید”ی عه‌سه‌لوویه ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی پترۆشیمی عه‌سلوویه له ساڵی پاره‌وه له ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن. به وته‌ی كرێكارانی به‌شداربوو، ئه‌و باروودۆخه گۆشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان و چیتر ناتوانن به‌م شێوه‌یه ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه مانگرتنی كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێكرد و به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێداون