ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان و شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان و شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له دوو به‌یاننامه‌ی جیاجیادا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یاند و له به‌یانی سیشه‌ممه‌وه له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه كرێكارانی پترۆشیمیه‌كانی عه‌سه‌لوویه، گه‌نگان، فازه‌كانی ٢ و ١٤ی پارسی جنووبی، پترۆشیمی سه‌درا و هێنگامی بووشێهر و فازی ٢ ئابادان ڕۆژی ڕابردوو به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ببوون و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه تایبه‌ته‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و ده‌فته‌ری حه‌راسه‌تیان ئاگردا.