ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كار و چالاكییه‌كانیان له‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی ڕۆژی ٣ی به‌فرانبار بانگه‌وازی مانگرتنیان كردبوو به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و چه‌ند كه‌سیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ركران، ڕۆژی ڕابردووش به‌شێك له كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان مانیانگرت به‌ڵام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا و ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌واوی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده به مه‌به‌ستی پشتیوانی له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.