ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی پڕۆژه‌ی شاغڵ له پترۆشیمیه‌كانی “ئادیش”ی كه‌نگان و مه‌سجد سوله‌یمان له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن و ڕێگه چاره‌یه‌كیان جگه له مانگرتن و كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌ستدا نییه.