كرێكارانی پاڵاوگه‌ی “توندگویان”ی تاران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه چه‌ندین ساڵه كه چاوه‌ڕێی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كانن به‌ڵام وه‌زاره‌تی نه‌وت هیچ هه‌نگاوێكی بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له ژێر هێڵی هه‌ژاریدایه و كرێكاران توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه. شایانی باسه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕێبه‌ندانیش كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده جارێكی دیه ده‌ستیان دابووه مانگرتن