كرێكارانی پاڵاوگه‌ی “بیدبۆله‌ند”ی سه‌ر به به‌نده‌ری ماهشه‌هر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ جێبه‌جێ كرانی خواسته‌كانیان گه‌ڕابوونه‌وه سه‌ر كار، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌دی نه‌هاتنی هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بۆ جارێكی دیكه مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند. كرێكاران له‌گه‌ڵ مانگرتن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و به وتنه‌وه‌ی درووشمی “كرێكاران یه‌كگرن یه‌كگرن” جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر یه‌كریزی چینی كرێكار تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان.