ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی پرۆژه‌یی پاڵاوگه‌ی ئیسفه‌هان، له ناڕه‌زایه‌تی به له خواره‌وه بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئیسفه‌هان كه هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی پرۆژه‌ایی سه‌نعه‌تی نه‌وت و به‌دوای به‌ڵێنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، گه‌ڕابوونه سه‌ر كاره‌كانیان، به هۆی به‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان دایه مانگرتن.