ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی “مونته‌زری” ئیسفه‌هان دژبه كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌و و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی زیاتر له ١٠٠ شیركه‌ت له سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی، مه‌عده‌ن و فوولاد دژبه كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا مانیان گرت و ڕۆژی ڕابردووش كرێكارانی وزه‌خانه‌ی “مونته‌زری” په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بوون. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٧٩٪ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهین.