ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی سیكڵی ته‌ركیبی خۆڕه‌م ئاوا دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی سیكڵی ته‌ركیبی خۆڕه‌م ئاوا ماوه‌ی چوار مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه و له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تیان بۆ ساز بووه و خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له ژێر گوشاردان و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیانن.