مانگرتنی كرێكارانی هێڵی ئاسنی شۆماڵ

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی هێڵی ئاسنی ناوچه‌ی شۆماڵ، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌شه‌ممه‌، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه‌برد.

به‌پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی هێڵی ئاسنی شۆماڵ، له‌ سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵه‌وه‌ تاكوو ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه‌ و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ لانی زۆری حه‌قده‌ستێكه‌ بۆیان دابین كراوه‌ ٣ ملیۆن تمه‌نه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ باروودۆخی سه‌ختی ژیانی ئێستا هیچ گوونجاو نییه‌ و مه‌عیشه‌تیانی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. هاوكات كرێكارانی رێگه‌ی ئاسنی ناحیه‌ی لۆرستان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند: له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ نابه‌رابه‌ری، بی عه‌داڵه‌تی و زڵم و زۆری سه‌پێندراو و باروودۆخی سه‌ختی ژیانیان، له‌ رێگه‌ی بانگێشت كردنی كرێكارانی ته‌واوی ناحیه‌كانی پاراستنی هێڵه‌كانی ئاسنی، رایانگه‌یاند كه‌ به‌ مانگڕتنی گشتی كرێكارانی ئه‌م سه‌نعه‌ته‌ په‌یوه‌ست بن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *