دوشنبه, دسامبر 6, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی “زه‌ره‌ند”

له‌ سێهه‌مین حه‌فته‌ی مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی “زه‌ره‌ند”ی سه‌ر به‌ ئۆستانی كرمان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رابنه‌ر ئۆستانداری ئه‌و ئۆستانه‌، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی “زه‌ره‌ند” كه‌ له‌ ڕۆژی ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی ئه‌م مانگه‌ش به‌رده‌وام بوو. نزیكه‌ی ٢٠٠٠ كرێكاری مه‌عده‌نه‌كانی به‌شی خسووسی شومالی كرمان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست زۆر بوونی ساعه‌تی كار، له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست، گرێبه‌ستی كاتی و نه‌بوونی بیمه‌ی كرێكاری، هه‌روه‌ها باروودۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌ت  ده‌ربڕی. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و خاوه‌نكاره‌كان به‌ شێوه‌گه‌لی جوراوجۆر هه‌وڵیان داوه‌ مانگرتنی كرێكاران بشكێنن به‌ڵام كرێكاران سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركران و هێرشی هێزه‌ ئینتزامیه‌كان، پێداگرییان كردووه‌ له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان و به‌رده‌وامن له‌ مانگرتن.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كرێكارانی وه‌رزی حه‌وت ته‌په‌

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولادی ئۆستانه‌كانی تاران، ئیسفه‌هان و ئه‌هواز

rezan

قه‌یرانی كه‌م ئاوی له‌ ٥٦ گوندی ناوچه‌ی مه‌هاباد

rezan

دەستبەسەرکرانی دوو لاوی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە 

rezan

١٦ ساڵ قه‌ده‌غه‌ كردنی مافی مەره‌خه‌سی و چاوپێكه‌وتنی زیندانیه‌كی سیاسی

rezan

به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی پاشماوه‌كانی داعش له‌ باشووری كوردستان

rezan