ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی لاستیكی ماشێنی “بارز”ی شاری سنه، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تیان ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی ئه‌و كرێكارانه كه ٧٥٠ كه‌سه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌ست، ڕانت و فەسادی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و ناوه‌نده و په‌رداختی له ڕاده به‌ده‌ری حقووق به كارناسانی شاغل له كارخانه‌یه ده‌ربڕی و خوازیاری چاكسازی له بواره‌كانی مه‌عیشه‌ت و پیشه‌یان بوون.