كرێكارانی كوشتارگه‌ی گوڵشه‌نی خۆڕه‌م ئاوا ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا كرێكارانی پترۆشیمی عه‌سلوویه، كرێكارانی پارسی جنووبی، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان، كرێكارانی فوولادی نه‌یریز، كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په و كامیۆندارانی یه‌زد و به‌نده‌ر عه‌باس و ئێستاش كرێكارانی كوشتارگه‌ی گوڵشه‌نی خۆڕم ئاوا په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون و تا ده‌ڕوات ئه‌و مانگرتنه گشتییه به‌رینتر ده‌بێت.