ڕۆژی شه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، كرێكارانی شیركه‌تی “مۆبین سازه”ی كه‌شتی سازی به‌نده‌رعه‌باس و كامیۆندارانی كرمان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی “مۆبین سازه”ی كه‌شتی سازی به‌نده‌رعه‌باس له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت هه‌روه‌ها له ئوستانی كرمان كامیۆن‌داران دژبه پێ نه‌دانی پشكی سووته‌مه‌نی و كه‌می گازۆئیل ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بوون.