ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری شووشته‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كیانیان درێژه‌یان به‌مانگرتن دا و خوازیای جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری شووشته‌ر ماوه‌ی ١١ ڕۆژه له‌ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی شیركه‌ت و به‌كرده‌ده‌روه‌ده‌رنه‌وهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ست و گۆڕانی دۆخی پیشه‌ییان مانیان گرتووه و داوا ده‌كه‌ن ١٤ كه‌س له هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار و چیتر به‌رپرسانی شیركه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركران له‌كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده نه‌كه‌ن.