كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كانگای ئاسمینوونی مه‌نووجان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی ژیانیان ده‌ستیان له كار كێشا و له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كانگای ئاسمینوونی مهنووجانی سه‌ر به ئۆستانی كرمان، به دوای چه‌ندین مانگ بیلاته‌كلیفی و سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به خواسته‌كانیان له‌وانه “په‌رداختی حه‌قی بیمه و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار” بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان له‌كار كێشا و ڕایانگه‌یاند كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان هه‌ڵناگرن. شایانی باسه كه كۆی گشتی كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌م كانگایه گه‌یشتووه‌ته ١٢٠٠ كه‌س.