ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نان له ئیرله‌ند ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نان له ئیرله‌ند به‌هۆی به‌ڕه‌سمییه‌ت نه‌ناسینی نوێنه‌رانیان له لایه‌ن كارفه‌رمای كارخانه‌وه، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه. به‌وته‌ی ناڕازییان، كارفه‌رمای ئه‌م كارخانه‌یه نوێنه‌رانی ئه‌م یه‌كێتییه به ڕه‌سمییه‌ت ناناسێت و پێشنیاری به‌ستنی قه‌راردادی كاری له لایه‌ن ئه‌م یه‌كێتییه‌وه ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: شیركه‌ت ده‌بێ نوێنه‌رانی كرێكاران وه‌ك ناوه‌ندێكی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژێردراو له لایه‌ن كرێكارانه‌وه به ڕه‌سمییه‌ت بناسێت.