به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران پۆپلینی ڕه‌شت له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه جگه له په‌رداخت نه‌كردنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ئاست بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسانی شیركه‌ت ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت داوای لێكردوون كه له دوو شیفتی ١٢ سه‌عاتیدا كار بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا نیوه‌ی حه‌قدسه‌تی مانگی به‌فرانباریان پێ نه‌دراوه.