به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت.
كرێكارانی شاغڵ له‌م كارخانه‌یه كه له ژێر چاودێری هڵدینگ گرووپی مللی له ناوچه‌ی جه‌نگه‌ڵی ئاوایی توریستی داماش كار ده‌كه‌ن، له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ تا ئێستا كه ٤ مانگ ده‌بێ، حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌م كرێكارانه كه زیاتر له ٢٧ كه‌س ده‌بن ڕایانگه‌یاندووه كه له كاتێكدا فروشتن و به‌رهه‌مهێنان له‌م كارخانه‌یه زۆر باشه به‌ڵام كارفه‌رما به بیانووی نه‌بوونی نهختینگی له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كان خۆده‌بویرێت.