به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی “ڕۆیا پلاستیك”ی كوردستان له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره ١ی سنه، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نزیكه‌ی ١٥٠ كرێكاری كارخانه‌ی “ڕۆیا پلاستیك”ی كوردستان به ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریه‌وه ڕۆژی ١٢ ساعه‌ت كار ده‌كه‌ن به‌ڵام ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستیان له‌و شته‌ی وه‌زاره‌تی كار دیاری كردووه زۆر كه‌متره. به‌وته‌ی كرێكاران تا ئێستا چه‌ند جار له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕیوه به‌ڵام خاوه‌نكار هیچ بایه‌خێكی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.