پاش له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ٢٥ كرێكاری كارخانه‌ی نه‌ساجی برووجێرد، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، سه‌دان كرێكار له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاركردنی هاوكاره‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له مه‌حه‌وه‌ته‌ی كارخانه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی برووجێرد ١٨ بۆ ٢٥ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه و ڕێگه‌یان پێ نادرێت به‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی دۆخی پیشه‌یی، په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون.