ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، كرێكارانی به‌شه‌كانی “باگاس”، “فه‌زای سه‌وز” و خزمه‌تگوزرای شیركه‌تی كاغه‌زی پارس له حه‌وت ته‌په، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌و و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه مه‌ترسی له‌سه‌ركار ده‌ركردنیان له‌سه‌ره و خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و پێدانی مافی مه‌ره‌خه‌سی بوون. شایانی باسه كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به‌ڵێنی گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌یان له په‌یمانیه‌وه بۆ قه‌راردادی دابوو به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه.