کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی خاش

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی خاش 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی خاش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی خاش ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و مانیان گرتووه‌. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، په‌رداختی جێژنانه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.