کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌به‌لان پارچه‌ی ئه‌رده‌بیل

كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌به‌لان پارچه‌ی شاری ئه‌رده‌بیل ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌گڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌و كارخانه‌یه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ شوێنی كاره‌كانیان كۆ بوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی، دۆخی كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌و كارخانه‌یه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی ٤٥ ڕۆژ له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ هێشتا به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و نه‌گڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌و كارخانه‌یه‌ داخرا و به‌هۆی چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ لایه‌ن كرێكارانه‌وه‌، دیسانه‌وه‌ ئه‌و كارخانه‌یه‌ كاره‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه‌.‌ شایانی باسه‌ له‌ كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری ئه‌و كارخانه‌یه‌ هه‌تا ئێستا ٢٨٠ كرێكار چاره‌نووسی كاركردنیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌ و پێیان ڕانه‌گه‌یێندراوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی “كیش چووب” له‌ئاست نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان

komalah

سه‌پاندنی سزای شه‌لاق و زیندان به‌سه‌ر ١٧ كرێكاری “ئازه‌رئاب”

komalah

مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی “گوڵگۆهه‌ر”ی سیرجان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خانه‌نشینكراو له‌به‌رده‌م هۆتێلی به‌ڕێوه‌چوونی “مه‌جمه‌ع”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن له‌ چه‌ند شاری ئێران

komalah