ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌زڵوه‌ر، زیاتر له سه‌د كه‌س له كرێكارانی شاره‌داریی شاهین شار له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای ئیسلامیی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون، ده‌ڵێن: هه‌تا ئێستا سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه چه‌ندین جاریش ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه، به‌ڵام هیچ كاربه‌ده‌ستێك وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانیان نه‌بووه. كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی شاهین شار هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێت ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له شاره جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك، شادگان، ئه‌هواز، كوت عه‌بدوڵڵا، خۆڕه‌م ئاباد و دزفوول هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.