كرێكارانی شیركه‌تی “ال.جی.سی” چالاك له پڕۆژه‌كانی فازی ١٤ی عه‌سه‌لوویه، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان دایه مانگرتن.
كرێكارانی پڕۆژه‌یی له‌و مانگرتنه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، هه‌روه‌ها دابین كردنی مافی “٢٠ ڕۆژ كار، ١٠ ڕۆژ پشوودان” بوون. شایانی باسه كه كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی كه له ڕێكه‌وتی ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنی سه‌رانسه‌ری به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن و كۆبووبنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان داوه.