كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شێركه‌تی ئێران خۆدرۆی خوراسان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌ڵاڕێزان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی داواكاریه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شێفتی به‌یانیان هه‌تا نیوه‌ڕۆ درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌كه داوه و به هاتنی كرێكارانی شێفتی دوانیوه‌ڕۆ چوونه‌وه بۆ ماڵ و كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن كرێكارانی شێفتی دوانیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بووه، بڕیار وایه كرێكارانی شێفتی شه‌ویش به‌شداری ئه‌و مانگرتنه بن. شایانی باسه كرێكارانی ناڕازی خوازیاری لابردنی ئیزافه كاری زۆره‌ملی و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.