کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شێركه‌تی موڕه‌ته‌ب له‌ تاران

مانگرتنی كرێكارانی شێركه‌تی موڕه‌ته‌ب له‌ تاران 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌‌‌‌ ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کرێکارانی شێركه‌تی ئۆتۆمۆبیل سازی “موڕه‌ته‌ب” به‌هۆی دواخرانی ٩ مانگ حه‌قده‌ست، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی شێركه‌تی ئۆتۆمۆبیل سازی “موڕه‌ته‌ب” به‌هۆی دواخرانی ٩ مانگ حه‌قده‌ست چه‌ند جاری تریش ده‌ستیان له‌ كار كێشابۆ‌وه‌ به‌ڵام پاش دانی به‌ڵێنی دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان و دوای چەند ڕۆژێک بۆیان دەرکەوت کە ئەو بەڵێنانەی لەلایەن به‌رپرسانه‌وه‌ دراوە فریون و تەنیا بۆ کۆتایی پێهێنانی مانگرتنەکە بووه‌ و دوای ئەوەی بەڵێنە درۆییه‌كان ڕوون بوونەوە، كرێكارانی شێركه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وام له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ له‌ مانگرتن دان.