ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان، ١٢٠ كرێكاری به‌رق و كه‌ره‌سته‌ی كارامه‌ی شیركه‌تی “پترۆسامی سه‌درا”، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داخوازیییه‌كانیان ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته سه‌ر به كۆمه‌ڵه شیركه‌ته‌كانی “پترۆپایداری ئێرانیان”ی فازی ١٣ن و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٠ له سه‌دی حه‌قده‌سته‌كان و دابین كردنی ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوودانن. به‌ڵام په‌یمانكار ته‌نیا له‌گه‌ڵ ٢٠ له سه‌دی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه كرێكاران ده‌ستیان له كار كێشاوه و بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند. به وته‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كرێكاران، ئه‌و ڕووداوه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كرێكاران له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان پێداگرن و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه مانگرتن به‌رده‌وامی هه‌یه.