كرێكارانی شیركه‌تی تاران جنووب یان هه‌مان “هۆڵدینگی خه‌لیجی فارس” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتنه‌كانیان دا.
هه‌شت مانگ له ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌وت و پترۆشیمی تێده‌په‌ڕێت. له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به كۆتایی ساڵ و كه‌ڵه‌كه بوونی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكاران، مانگرتن له پڕۆژه‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی په‌ره‌ی سه‌ندووه و كرێكارانی شیركه‌تی تاران جنووب ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به ته‌واوی داخوازییه‌كانیان درێژه به مانگرتنه‌كانیان ئه‌ده‌ن.