پتر له ٤٠ كرێكاری شیركه‌تی “كه‌یسۆن”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “كیوی مۆباره‌كه”ی “جاسك، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته كه كاری دامه‌زرانی مه‌خزه‌نه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی نه‌وتیان له ئه‌ستۆدایه، ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه. كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه ٤٨ كاتژمێر مۆڵه‌تیان داوه‌ته به‌رپرسانی شیركه‌ت بۆ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست دواخراوه‌كانیان و ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت سكاڵا دژی ئه‌و شیركه‌ته په‌یمانكارییه له ناوه‌نده‌كانی قه‌زایی تۆمار ده‌كه‌ن.