كرێكارانی شیركه‌تی فرۆكه‌وانی “لۆفت هانزا” كه مانگرتنی ٤٨ كاتژمێریان ڕاگه‌یاندبوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر مانگرتنه‌كه‌یان هه‌روا به‌رده‌وام بوو.
كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری “لۆفت هانزا” له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ندیكای سێنفی “یوو ئێف ئوو”، چالاكییه‌كانی له شه‌وی چوارشه‌ممه‌وه ڕاگرتووه و ئه‌م مانگرتنه بڕیاره تا كاتژمێر ٢٣ی ڕۆژی هه‌ینی هه‌روا درێژه‌ی بێ. كرێكارانی شیركه‌تی “لۆفت هانزا” ماوه‌یه‌كی زۆره كه به‌هۆی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌ندێكی دیكه له داخوازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌م شیركه‌ته تووشی كێشه بوون. شیركه‌تی “لۆفت هانزا” پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ڕێژه‌ی حقووقی كرێكاره‌كانی تا ٢ له‌سه‌د ده‌باته سه‌رێ. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه به‌رپرسانی سه‌ندیكای “یوو ئێف ئوو” ئه‌م ڕێژه‌یه‌یان به پێویست نه‌زانیوه و به بیانووی خۆ بواردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی “لۆفت هانزا” له وتووێژ له‌سه‌ر باقی كێشه‌كانی دیكه، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌م مانگرتنه كردووه‌ته‌وه.