مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی ئۆكسیر سه‌نعه‌ت

به‌ سه‌دان كرێكاری شیركه‌تی “ئۆكسیر سه‌نعه‌ت” له‌ فازی ١٣ی پارسی جنووبی، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌ز له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌، له‌ ناو ئه‌م شیركه‌ته‌ ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌. ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازیی، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٣ تا ٥ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بوون. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌: تا كاتێك كه‌ مۆتاڵباته‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێ ناچنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *