ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی “ئاسن ئاجین”ی سه‌ر به پرۆژه‌كانی “هیپ لیچینگ”ی مه‌عده‌نی سوونگوون”ی وه‌رزه‌قان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به وته‌ی كرێكارانی مانگرتوو، سایتی مه‌عده‌نی سوونگوونی وه‌رزه‌قان پاداشی كرێكارانی پڕۆژه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی مه‌عده‌ن، په‌رداخت ناكات. كرێكارانی ئه‌و به‌شه له ناڕه‌زایه‌تی به خۆبواردنی به‌رپرسانی مه‌عده‌ن بۆ په‌رداختی پاداش و مه‌زایاكانیان، ڕێگای سه‌ره‌كی ئه‌و مه‌عه‌ده‌نه‌یان داخست. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی په‌یمانی مه‌عده‌نی مسی سوونگوون جارێكی دیكه ده‌ستیان دابووه مانگرتن. كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه سه‌ر به شیركه‌ته‌كانی “ئاجین”، “ندا”، “مۆبین”، “نه‌وئاوه‌ران” و “زۆحه‌ل” كار ده‌كه‌ن و به هۆی له‌خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و نه‌بوونی ئیمه‌نی پیشه‌یی درێژه‌یان به مانگرتنه‌كانیان داوه.