كرێكارانی به‌شی “پایپینگ” و “جۆشكاری” شیركه‌ته‌كانی پێترۆپالایش له فازه‌كانی ١٣ و ١٤ و هه‌روه‌ها به‌نده‌ری “تۆمبه‌ك”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی گه‌ڵارێزان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خوارده‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه زیاتر له حه‌فته‌یه‌كه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و چوونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ئاست ڕه‌چاو نه‌كرانی ڕێكاره بێهداشتییه‌كان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی مۆتاڵباته‌كانیان، ناڕازیین. له ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه، په‌یمانكاران هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران به‌دانی واده و به‌ڵێن، داوایان له كرێكارانی ناڕازیی كردووه كه كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌یان بێنن، به‌ڵام كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.