ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شیركه‌تی “پاراپلاستیك”ی جۆڵفا دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی “پاراپلاستیك”ی جۆڵفا له ئاست پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕازین و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی ئیزافه‌كارییه‌كانیان بوون.