ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی “گاما” له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی ناڕازی به‌شدار بوو له‌و مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆیان ده‌ربڕی و خوازیاری جێبه‌جێ كرانی داخوازییه‌كانیان بوون. جێی ئاماژه‌یه كه كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته نه‌وتییه له پڕۆژی لووله‌دانانی بنكه‌ی نه‌وتی به‌نده‌ری “جاسك” كار ده‌كه‌ن و چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.