كرێكارانی شیركه‌تی كاغه‌زی پارس كه له دراوسێیه‌تیی شیركه‌تی كێشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په دان و له گرینگ‌ترین شیركه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌یه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه ده‌ستیان دایه مانگرتن.
خواستی ئه‌م كرێكارانه لابردنی ئه‌و واسیته و په‌یمانكارانه‌یه كه ساڵانێكه كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته ده‌چه‌وسێننه‌وه و به‌شێوازی جۆراوجۆره مافه‌كانیان پێشێل ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها كرێكارانی كاغه‌زی پارس خوازیاری گۆڕینی وه‌زعییه‌تی پیشه‌ییان له په‌یمانییه‌وه بۆ قه‌راردادی بوون.