ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی كرمان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دوای گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” له ئێران و سه‌ركوتی خۆێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه، كرێكارانی به‌شه جیاجیاكانی سه‌نعه‌ت به مه‌به‌ستی پشتیوانی له داخوازییه‌كانی خه‌ڵك، مانیان گرت كه به‌شێكیان بریتین له: كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی سیكلی ته‌ركیبی ئابادان، كرێكارانی چه‌ند پترۆشیمی له پارسی جنووبی، كرێكارانی پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه، كرێكارانی فوولادی نه‌یریز و فوولادی خووزستان و ئیستاش كرێكارانی فوولادی كرمان. هه‌روه‌ها كامیۆندارانی چه‌ندین شار له‌وانه یه‌زد و به‌نده‌رعه‌باس پەیوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون و به ده‌یان كرێكاریش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.