کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی شه‌فه‌ق له‌ گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز

كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی شه‌فه‌ق له‌ گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی ڕێبه‌ندان، بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی شه‌فه‌ق خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بۆ قه‌راردادی، هه‌‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی شیركه‌ت هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناڕازیان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا. كرێكاران ده‌ڵێن: وێڕای ترس و دڵه‌ڕاوكێ، كه‌س پشتیوانمان نییه‌ و “پاژه‌نگی” سه‌رۆكی شیركه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردووین كه‌ ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌ مانگرتن نه‌هێنین، له‌سه‌ركار ده‌رمان ده‌که‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

بڵاوكردنی تراكت له‌لایه‌ن كچانی شۆڕشگێڕی سنه‌

-

بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوان و كارمه‌ندانی زانیاری پزیشكی كوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن

-

هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر گوندی هه‌نجیران له‌ مه‌ریوان

-

هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی زیندانی سنه‌ له‌ به‌ندكراوان

-

په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و به‌ندكراوانی سیاسی بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

بەیاننامەی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

-