كرێكارانی شیركه‌تی شاره‌داری ئیلام ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
یه‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی شاره‌داری ئیلام ماوه‌ی دوو مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌ر نه‌گرتووه و ڕۆژی ڕابردوو له ئاست خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له به‌شی “نهقلییه” كۆبوونه‌وه. به‌شداربووان داوایان له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كرد سەرەنجی كێشه و گرفته‌كانیان بده‌ن و به له‌به‌رچاو گرتنی ڕێژه‌ی گرانی و هه‌ڵاوسان، حه‌قده‌سته‌كانیان له‌كاتی خۆی دا په‌رداخت به‌كه‌ن.