ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی په‌یمانكاری “دڵتا موكران” له پترۆشیمی نگینی چابه‌هار، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. پێشتریش چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام خاوه‌نكار ته‌نیا به‌ڵێنی درۆی پێ داون و هێشتا هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵ نه‌گرتووه.