به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه كه كرێكارانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی شیركه‌تی “تسلا” له وڵاتی سوید دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی مانیان گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی “تسلا” له ناڕه‌زایه‌تی به حازرنه‌بوونی خاوه‌نكار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان له چوراچێوه‌ی ئیتحاده‌ییه‌ی ئاسن دا، ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. كرێكارانی ناڕازی له گواستنه‌وه‌ی ئۆتومبێل بۆ كڕیاران خۆیان بواردووه و كرێكارانی به‌نده‌ره‌كانی سویدیش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و پشتیوانی خۆیان له كرێكارانی مانگرتووی شیركه‌تی “تسلا” ڕاگه‌یاندووه.