كرێكارانی شیركه‌تی به‌ستاب به‌نا” له پترۆشیمی “پۆلی ئۆ لفین”ی چابه‌هار ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی پێنج مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و بیمه، له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی و بێهداشتی دا ده‌ژین و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.