کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی “ئێران ئۆفۆق”ی دێهلۆڕان

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی “ئێران ئۆفۆق”ی دێهلۆڕان، له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیانگرت.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی پێنج مانگه‌ شۆفێرانی ئه‌و شیركه‌ته‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ش ماوه‌ی سێ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌ و خاوه‌نكار ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێده‌دات. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیانن و ده‌ڵێن: له‌م باروودۆخه‌ خراپه‌ ئابوورییه‌دا‌ به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست، بژێوی خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٩ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

گیانبه‌ختكردنی ٢ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٢ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٥ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌‌سه‌ر دوو خۆپیشانده‌ردا له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٨ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-