” شوورای ڕێكخستنی ناره‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت “؛ رۆژی چواری مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند كه به مانگرتنی سه‌راسه‌رییان له رۆژی پێنجه‌می گوڵان به‌ره‌وپیری ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ده‌چن. له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه كه كرێكاران له پالاوگهكانی ئیسفه‌هان؛ فازه‌كانی گازی عه‌سه‌لوویه و پێترۆشیمی بووشێهر به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له كار به‌ره‌وپیری مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری چوون. له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا پاش دووپات كردنه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی ئابووری و سیاسی كرێكارانی نه‌وت؛ وه‌ك چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و پێكهێنانی ئیمه‌نی شوێنی كار و ژیان و كورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی حه‌راسه‌ت له ئه‌منییه‌تی كردنی شوێنی كار‌و خه‌بات؛ پشتیوانی‌یان له داخوازییه‌كانی مووعهلیمان و خانه‌نشینكراوان و به تایبه‌ت؛ ئازاد كردنی كرێكاران و مووعهلیمان و ته‌واوی زیندانییانی سیاسی؛ كردووه. له كۆتایی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه كه:
” به پێداگری له‌سه‌ر دوو داواكاری ئه‌ساسی ؛ واته كورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی په‌یمانكاران و لابردنی یاسا كۆیله ئاساكانی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری له ناوه‌ندكانی نه‌وتی، هاوشان له‌گه‌ڵ مووعهلیمانی تێكۆشه‌ر بهرهوپێری رۆژی جیهانی كرێكار ده‌چین. ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی ئێمه‌ی كرێكار و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه به ده‌ست كۆیله‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و نیزامه‌وه ده‌نالێنن. گشتمان له‌گه‌ڵ یه‌ك ئه‌م رۆژه به‌رز ڕاده‌گرین“.
” شوورای ڕێكخستن ” له پێنجه‌می گوڵان ڕایگه‌یاند كه بانگه‌وازه‌كه وڵامی وه‌رگرتۆته‌وه و مانگرتن له چه‌ند به‌شی سه‌ره‌كی شیركه‌تی نه‌وت ده‌ستیپێكردووه. ” شوورای ڕێكخستن ” وه‌بیری هێنایه‌وه كه نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌س له كرێكارانی پرۆژه‌یی نه‌وت؛ هاوینی ڕابردوو ده‌ستیان دابوویه مانگرتنێكی سێ مانگه و ئاكامی ئه‌و مانگرتنه له به‌شگه‌لێك سه‌ركه‌وتوو بووه. ئێستا هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری نه‌وت و جه‌ماوه‌ری ده‌یان هه‌زار كه‌سی كرێكاران؛ هه‌وڵده‌ده‌ن داخوازییه‌كانی كرێكارانی نه‌وت له گشت به‌شه‌كانی؛ به‌سه‌ر پهیمانكارهكاندا بهسهپێن و له‌م ڕێگایه‌وه لاوازیان بكه‌ن و له‌كۆتاییدا بارودۆخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان پێك‌بێنن.
له كاتێكدا كه رژیم سه‌رقاڵی سات و سه‌ودای سازشكارانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مپریالیسمی ئا‌مریكا و هه‌وڵ ده‌دات كه ئیزنی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده كردنی نه‌وت وه‌ربگرێت؛ مانگرتنی سه‌رله‌نوێی كرێكارانی نه‌وت و پێترۆشیمی؛ گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. به‌ر له هه‌ر شتێك ئه‌م كرێكارانه ڕایانگه‌یاندووه كه حه‌قده‌سته‌كان ده‌بێت گوونجاو بێت له‌گه‌ڵ نرخی واقعی هه‌زینه‌كانی ژیان و به پێی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر رۆژه‌ی ئه‌و هه‌زینانه حهقدهستهكانیش بچنه سه‌رێ به جۆرێك كه حه‌قده‌ستی هیچ كرێكارێك مانگانه له ١٦ میلیۆن تمه‌ن كه‌مترنه‌بێت. ئه‌وان له‌هه‌مانكاتدا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان؛ به مافی ته‌واوی هێزی كار له ئێران ده‌زانن. خه‌باتی كرێكاران نه‌وت ده‌توانێت؛ ئه‌زمونێكی باش بێت بۆ ته‌واوی ژنان و پێاوانی كرێكار كه له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌لاتداریه‌تی ئیسلامی؛ كێشراونهته ژێر هێڵی هه‌ژاری و به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن بچنه ژێر هێڵی هه‌ژاری تۆخ. مانگرتووان پێداگرن كه به‌شێك له مافه‌كانی خۆیان له گه‌رووی فه‌رمانده گه‌نده‌ڵه‌كانی سپا؛ ئاخوونده گه‌وره‌كان و تێرۆریسته ئیسلامیه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ربكێشن. خواستی ئازادی زیندانیانی سیاسی كه له‌لایه‌ن كرێكارانی مانگرتوو هاتۆته گۆڕێ؛ كۆڵه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و سه‌ركووتگه‌ری سه‌رمایه‌ی؛ كردۆته ئامانج. هێنانه گۆڕی ئه‌و داواكاریه سهراسهرییانه ؛ سۆز‌و هاوده‌ردی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به قازانجی كرێكاران به‌هێزتر ده‌كات. هه‌وڵ له‌پێناو لاواز كردنی هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت؛ كه به ژماره‌یه‌كی ٤٠ هه‌زار كه‌سی كه گشت كرێكاران و كارمه‌نده‌كان شیركه‌تی نه‌وت كونتروڵ ده‌كه‌ن به‌ستێنی له‌بار بۆ پێكهێنانی پشتیوانی كرێكارانی ره‌سمی و كارمه‌ندانی به‌شه‌كانی جیاوازی شیركه‌تی نه‌وت؛ ده‌خولقێنێت. داخوازیه‌كی سه‌ره‌كی و تایبه‌تی كه كرێكارانی خه‌باتكار نه‌وت ؛ چه‌ندین ساڵه ڕایانگه‌یاندووه و له مانگرتنی ساڵی ڕابردوو و ئه‌مساڵیش به‌رجه‌سته‌یان كردۆته‌وه؛ لابردنی شیركه‌ته‌كانی پهیمانكارییه. زۆرتری خاوه‌نانی ئه‌م شیركه‌تانه له ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی پێشووی رژیم بوون و به چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران و پێشێل كردنی مافی سیاسی ئه‌وان؛ سه‌رمایه‌ی نجوومییان پێكه‌وه ناوه. ئه‌وان ئه‌و به‌شه له سه‌رمایه‌دارانی نوێی ئێرانن كه له جه‌رگه‌ی سه‌ركووت و فریوكاریی رژیمه‌وه؛ سه‌ریان هه‌ڵداوه و له پایه‌كانی هه‌ڵسووڕاوی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و رژیمه‌ن. خه‌باتی شێلگیرانه‌ی كرێكارانی په‌یمانی له سه‌ره‌كیترین پیشه‌سازی ئێران‌دا گرینگییه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه. سه‌پاندنی داخوازییه‌كانی كرێكاران به‌سه‌ر ئه‌م خوێنمژانه؛ به‌ستێنی له‌ناوبردنیان ده‌خوڵقێنێت. له وه‌ها باروودۆخێكدا؛ خه‌باتی میلیۆنان ژن و پیاوی كرێكاری ئێران كه ئه‌سیری ده‌ستی ئه‌و شیركه‌تانه‌ن ؛ هانده‌ر ده‌بێت بۆخه‌باتی یه‌كگرتووانه و ڕێكخراو؛ له‌دژی چینی سه‌رمایه‌دار له ئێران.
داخوازی تایبه‌تی دیكه‌ی كرێكاران؛ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكانی ناوچه‌ی ئازادی ئابوورییه. بۆرژوازی و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئه‌م یاسایانه‌ی بۆ بێ ماف تر كردنی كرێكاران و هه‌رزانتر كردنی هێزی كاری ئه‌وان؛ داڕشتووه. كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت؛ خۆیان به‌شێك له یه‌ك میلیۆن كرێكارێكن كه له‌م ناوچانه به‌دیل گیراون. هه‌وڵ له‌پێناو ڕێكخستنی ئه‌م كرێكارانه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكانی كۆیلهئاسای ناوچه ئازاده‌كان؛ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران به‌هێزتر ده‌كات.
” شوورای ڕێكخستن ” له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ؛ نووسیویه‌تی كه له پاڵ داخوازی كرێكاری و ئینسانی له جۆغرافیای ئێران و شیركه‌تی نه‌وت؛ په‌ره‌پێدانی یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ كرێكارانی باقی وڵاته‌كانی دیكه له ده‌ستووری كاری خۆیدا داده‌نێت. ئه‌م شوورایه ؛ بانگه‌وازی ته‌واوی كرێكاران ده‌كات كه داخوازییه‌كانی ئاماژه پێدراو له رێوۆهسمهكانی سه‌ربه‌خۆ، وه‌بیر بێننه‌وه و له بڕیارنامه‌كانی ؛ رۆژی جیهانی كرێكاردا؛ بیان گونجێنن.