ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی نه‌یریز و شیركه‌تی كیان تایه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خوپێشانده‌ران و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی نه‌یریز به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و ئیدانه كردنی سه‌ركوتی خوێناوی ناڕازیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی شیركه‌تی كیان تایه‌ر به‌هۆی پێنه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجیتیماعی، ماوه‌ی حه‌وتوویه‌كه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی له ئێستادا ته‌نیا ٨٣٠ كرێكاری دامه‌زراو له‌و شیركه‌ته ماون و گرێبه‌ستی ٦٠ كه‌سیان هێشتا نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت.