ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی دوو شیركه‌تی سیتی سێنتری سپاهان و پترۆشیمی كوردستان په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بوون و له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگرتنی بازاڕیان، قوتابیان، خوێندكاران و كامیۆن‌داران، كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی سیتی سه‌نته‌ری سپاهانی ئیسفه‌هان، پترۆشیمی كوردستان و كرێكارانی پڕۆژه‌ی پترۆشیمیه‌كانی ماهشه‌هر په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بوون و بڕیاره له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌و مانگرتنه به‌رینتر بێته‌وه.