كرێكارانی شاغڵ له پاڵاوگه و پترۆشیمیه‌كانی پارسی جنووبی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرت.
پێشتر شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له ڕاگه‌یێندراوێكدا بانگه‌وازی مانگرتنیان كردبوو، مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالسی پاڵاوگه و پترۆشیمیه‌كانی پارسی جنووبی له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌ستیپێكردووه و خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، گۆڕانی سیسته‌می كاری بۆ ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی بیمه‌ی كارامه و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.